پەیامی قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت: ئامادەین

03-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیێنێت، ئامادەن بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر "بنەمای هاوسەنگی و هاوبەشیی راستەقینە." لەبارەی هێرشی هەفتەی پێشووی سەر کۆرمۆریش رایگەیاند، "دەبێت کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێندرێت."
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و کۆبوونەوە. بەپێی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و "چەند پرسێکی گرنگی جێی بایەخی هەردوولا" کرا.
 
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و قوباد تاڵەبانی لەوبارەیەوە گوتوویەتی، "ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هاوبەشیی راستەقینە، کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات."
 
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وەکو لە راگەیێندراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون ئەم هێرشە تیرۆریستییە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستانە و دەبێت کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێندرێت." جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتووشیەتی، "بەردەوامی و چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان، سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەردەوام و زیاتر بێت."
 
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی کردنەوەی "گەورەترین کۆنسووڵخانەی ئەمریکا"ی کرد لە هەرێمی کوردستان و بە "رووداوێکی گرنگ" ناوی برد، کە ئاماژەیە بۆ "بەهێزی و گرنگیی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان."
 
لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارتی پێشمەرگەشەوە، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامیی هەنگاوەکانی چاکسازی بەو جۆرەی پلانی بۆ دانراوە. قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، "چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە قۆناخی باشی بڕیوە." سوپاسی ئەمریکایشی کرد بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە، جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامیی پرۆسەکە تاوەکو ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی "هێزێکی راهێندراوی پیشەیی و نیشتمانی و دوور لە هەر چەشنە دەستێوەردان و ئینتمایەکی حیزبی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییان لە شارە جیاوازەکانی باشووری کوردستان ئاگری نەورۆزیان کردەوە

ئاگری جەژنی نەورۆز لە باشووری کوردستان کرایەوە

هەرچەندە بەهۆی دۆخی ئەمنی و جەنگی ناوچەکەوە راگەیێندرا کە رێوڕەسمەکانی نەورۆز بە فەرمی ناکرێن، بەڵام هاونیشتمانییان لە شارە جیاوازەکانی باشووری کوردستان ئاگری نەورۆزیان کردەوە. بەرپرسێک دەڵێ: "دۆخ نالەبارە، بەڵام کاتێک دووژمنیش لێرەبوو ئاگری نەورۆز هەر دەکرایەوە".