پرۆفیسۆر زارا یوسوپۆڤا کۆچی دواییکرد

04-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زمانناس و  کوردیزانی ناوداری کورد زارا عەلیێڤنە یوسوپۆڤا لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە شاری سانت پیتەرسبۆرگی رووسیا کۆچی دواییکرد.
 
د. زارا عەلیێڤنە یوسوپۆڤا، کە دەمێک بوو بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند رۆژی 03-02-2022 کۆچی دواییکرد.
 
د. زارا ساڵی 1934 لە شاری تبلیسی جۆرجیا لە ماڵباتێکی کوردی ئێزدی لە دایکبووە. ماڵباتەکەی لە بنەچەدا خەڵکی وانی باکووری کوردستانن، بەڵام لەبەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی عوسمانی ناوچەکەیان جێهێشتووە.
 
پرۆفیسۆر زانا ساڵی 1953 قۆناخی یەکەمی خوێندن بە پلەیەکی باڵا تەواو دەکات، بەهۆی زیرەکییەکەی میدالیای زێڕی دەدرێتێ. بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە لینینگراد و بەشی رۆژهەڵاتناسی و ئێران دەخوێنێت. لە ساڵی 1958 دکتۆرا لە بواری فیلۆلۆژی کوردی دەخوێنێت.
 
د. زارا عەلیێڤنە یوسوپۆڤا (زەرێ یوسف)، یەكێک لە خەباتکارانی قوتابیانی قوتابخانەی کوردۆلۆژی بوو لە یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو. نزیکەی نیو سەدە لە بواری کوردناسی و زمانزانی کاری کردووە.
 
پرۆفیسۆر د.زارا تەواوی ژیانی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە دیالێکتەکانی زمانی کوردی بە تایبەتی سۆرانی تەرخانکردبوو، لە دوای خۆی نزیکەی 80 بەرهەمی جێهێشت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە