کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·04-02-2025کوردستان
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
04-02-2025
کوردستان
کوردستان

شاندێکی باڵای یۆنامی لە عێراق سەردانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 3-2-2025، شاندێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەسان، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی یۆنامی لە عێراق، لەگەڵ غولام ئیسحاق زای، جێگری نێردەی تایبەت و رێکخەری کاروباری مرۆیی لە عێراق، سەردانی تۆڕی میدیایی رووداویان کرد و لە لایەن ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداوەوە پێشوازییان لێ کرا.
 
شاندی میوان باسیان لە پرسی دیموکراسی و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ لە عێراق و رۆڵی راگەیاندن لەو بوارەدا کرد.
 
ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو سوپاسی هاتنی شاندەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، "تۆڕی میدیایی رووداو لەدەستپێکی وەشانییەوە، بێلایەنانە و پیشەییانە کاری کردووە و لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام دەبێت".
 
لەنێو شاندەکەدا هەر یەک لە سەمیر غەتاس، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی یۆنامی لە عێراق و مانۆج ماسیۆ، بەڕێوەبەری بەشی سیاسی لە یۆنامی و رەشوان ساڵح، بەرپرسی راگەیاندن لە نووسینگەی یۆنامی لە هەولێر هەبوون.

 

پێشنیازەکان