لە هێرشێکدا بۆ سەر ورمێ حەوت کەس کوژران
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو. میدیاکانی ئێران هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، هێرشێکی سەربازیی ئەمریکی – ئیسرائیلی کراوەتە سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی شاری ورمێ.
هەروەها باس لەوە کراوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
لە بەیانی ئەمڕۆەوە هێرشەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چڕ بوونەتەوە.