دەنگۆی چۆڵکردنی چەند گەڕەکێکی مەریوان رەتدەکرێتەوە

04-03-2026
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە چۆڵکردنی چەند گەڕەکێکی شارەکە دەکەن و دەڵێن، شارەکە لە ئاسایشی تەواودایە و هێزەکان سنوورەکانیان کۆنترۆڵ کردووە.
 
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، "لە درێژەی ئەو شەڕە دەروونییەی لەبارەی چۆڵکردنی شارە سنوورییەکان دەکرێت، دەنگۆی چۆڵکردنی چەند گەڕەکێکی مەریوان لەلایەن نەیارەکانەوە بڵاوکراوەتەوە."
 
بەرپرسانی قایمقامیەتی مەریوان لە لێدوانێکدا بۆ ئەو ئاژانسە ئێرانییە رایانگەیاندووە، "ئەو باسە دوورە لە راستییەوە و هیچ بڕیارێک بۆ چۆڵکردنی گەڕەکەکانی مەریوان نەدراوە." هەروەها بەرپرسانی شارەکە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە شارەکە لە ئاسایشی تەواودایە و هێزە چەکدارەکانیش بە باشی ئاسایشی سنوورەکانیان پاراستووە.
 
ئەم هەواڵەی ئاژانسی تەسنیم دوای ئەوە هات، هەندێ هەواڵ بڵاوبوونەوە کە گوایە "بەرپرسانی سوپا داوایان لە دانیشتوانی مەریوان کردووە ئەو شارە چۆڵ بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی هەنگوین لە چوار وەرزی ساڵدا قەدەخەیە

بە بۆنەی رۆژی جیهانی هەنگ، کە 20ی ئایارە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکات و دەڵێت، بایەخدان بەم سێکتەرە و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی لە پێشەنگی بەرنامەکانیاندایە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت:"زیاتر لە 10 هەزار هەنگەوانمان هەیە".