بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: سێ بەنداو ماون سەرڕێژ بن و یەکێکیان سەرڕێژبوونی مسۆگەرە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێ، كۆی ئاوی کۆگاکراوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی 7 ملیار ‏مەتر سێجا. ئاماژە بەوەش دەکات، لە كۆی 25 بەنداوەكە "تەنیا سێ‌ بەنداو ماون سەرڕێژ ‏بن، كە یەکێکیان پڕبوونی مسۆگەرە."
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، ‏ئەمڕۆ شەممە 04-04-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كۆی ‏گشتی ئاوی كۆكراوەی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی ‏7 ملیار مەتر سێجا، "ئەوەش بڕێكی ئێجگارە باشە. ئێستا تەنیا بەنداوەكانی دووكان، دەربەندیخان و ‏گۆمەسپان ماون سەرڕێژ بن. 22 بەنداوەكەی دیكە سەرڕێژ بوون."
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، ‏بەنداوی دووكان ئێستا 4 ملیار ‌و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، كە ‏دەكاتە 65% توانای ئاوی گلدراوەی بەنداوەکە ‌و رۆژانەش 30 سانتیمەتر ئاوەكەی زیاد دەكات.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە بەنداوی دەربەندیخانەوە هەیە، رەحمان خانی گوتی، 2 ملیار و 350 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدایە کە دەکاتە 92%ی توانای ئاوی گلدراوەی. ئاماژەی بەوەش کرد، کەشەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت، ئەم ساڵ بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت.
 
وەک رەحمان خانی گوتی، بەنداوی ‏گۆمەسپانیش 90 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت و ئێستا 24 ملیۆنی ‏تێدایە، كە دەكاتە 25%ی بەنداوەكە. ئاماژەی بەوەش کرد، "بەنداوی گۆمەسپان ‏ئەم ساڵ سەرڕێژ نابێت. دووكانیش هێشتا دیار نییە سەرڕێژ دەبێت یان نا."
 
لە هەرێمی كوردستان 25 بەنداوی گەورە ‌و بچووك هەن. بەنداوەكانی ‏دووكان ‌و دەربەندیخان گەورەترینەکانن.
 
بەنداوی دووكان لە ساڵی 1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی وەك ‏‏یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق دروستكرا و بە گەورەترین بەنداوی ‏هەرێمی كوردستان دادەنرێت‌.
 
بەنداوی دەربەندیخانیش لە ساڵی 1961 لەلایەن كۆمپانیایەكی ‏‏ئەمریكی دروستكرا ‌و 2 ملیار 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو ‏دەگرێت.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

ژینگەی هەولێر لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش روونکردنەوە دەدات

دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە گەڕەکەکانی هەڤاڵان، سێتاقان، ئازادی و سەیداوە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. دانیشتووییەکی هەڤاڵان دەڵیت "بۆن ساردێکی" بێزارکەر بڵاوبووەتەوە. بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێریش دەڵێت: "هیچ کەسێک سکاڵای نەکردووە تاوەکو بەدواداچوونی بۆ بکەین."