827 سزادراو واز لە مادە هۆشبەرەكان دەهێنن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

827 سزادراوی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی ‏كوردستان وازیان لە مادە هۆشبەرەكان هێناوە، ئەوەش لە ئەنجامی بەشداریکردنیان لە چەند خولێکی شیاندنەوە. 
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی ‏هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە كۆی ‏‏1763 سزادراوی مادە هۆشبەرەكانی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، ‏تاوەكو ئێستا827 سزادراویان دوای بینینی خولێكی سێ‌ مانگی ‏بەتەواوی چاكبوونەتەوە و وازیان لە مادە هۆشبەرەكان هێناوە".‏
 
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی ‏خستەڕوو، کردنەوەی خولی شیاندنەوە لەنێو سەنتەری چاكسازییەکان بەردەوامە و گوتیشی: "ئێستا نزیكەی 80كەس لە خولەكەدان".‏
 
لە كۆی زیاتر لە شەش هەزار سزادراوی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی ‏كوردستان، 1763سزادراویان بەهۆی مادە هۆشبەرەكانەوە لەوێن كە ‏‏1028یان بازرگانی مادە هۆشبەرەكانن. 
 
هەر كەسێک لەو ‏سزادراوانە بچێتە ئەو خولانەوە دەبێت بۆ سێ‌ مانگ رۆژانە ‏دوو كاژێر وانە بخوێنێ‌.‏

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە