رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ بەرپرسانی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەریگرتوون، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو: "کۆبوونەوەکە لە ئاستی مەکتەبی سیاسیی دەبێت لە دەزگای هەڵبژاردن. ئامانج لە کۆبوونەوەکە یەک لیستیی کوردە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق".
بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دەڵێن، هەردووکیان پێشنیازی یەک لیستییان کردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و کۆبوونەوەی ئەمڕۆشیان یەکەم کۆبوونەوە دەبێت بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازەکان.
بڕیارە 11ـی مانگی 11ـی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ