رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێ باران ببارێ. کەشناسێکیش باس لەوە دەکات: "سبەی هەورەبرووسکە چالاکە؛ هەربۆیە پێویستە خەڵک ئاگاداری خۆیان بن."
ئەمڕۆ یەکشەممە چواری ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و هەورە برووسکەش دەبێت. لە کات و شوێنی جیاجیادا و لە کاتەکانی شەودا لێزمەباران دەبارێت".
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دادەبەزێت، جگە لە پارێزگەی دهۆک کە دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە باران و هەورەبرووسکە ماوە ماوە هەبێت؛ هاوکات لە ناوچەکانی پارێزگەی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین لێزمەباران دەبارێت."
محەممەد کەمال گوتی: "رەنگە لە هەندێ کات و ناوچەش تەرزە ببارێت؛ لە گەرمیان و هەڵەبجە خێرایی با بۆ 38 کم لە کاژێرێکدا بەرزدەبێتەوە."
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت. نمەباران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت هەورەبرووسکەی لەگەڵ بێت. هاوکات خێرایی بۆ سەروو 35 کم لە کاژێرێکدا بەرزدەبێتەوە."
کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە سبەی دووشەممە، "ئاراستەی با دەگۆڕێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی هەیە؛ مەودای بینین 6 تاوەکو 7 کم دەبێت؛ هاوکات پلەی گەرما بەراورد بە تۆماری ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە."
محەممەد کەمال دەڵێت: "سبەی دووشەممە هەورەبرووسکە چالاکە و هەربۆیە ئەگەری روودانی کارەساتی نەخوازراو هەیە؛ رێنوێنییان دەکەین لە کاتی هەورەبرووسکەدا لە ماڵ نەچنەوە دەرەوە."
هەر بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانى 24 کاژێر لە کاژێر 9:00ـی بەیانى دوێنێوە تاوەکو 9:00ـی بەیانى ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووە:
سلێمانى: 12 ملم
هەڵەبجە: 3.4 ملم
چەمچەماڵ: 2.4 ملم
تەوێڵە: 5.2 ملم
قڕگە: 10.7 ملم
بیارە: 6.0 ملم
یاخسەمەر: 12.2 ملم
سیروان: 3.5 ملم
سیتەک: 6.9 ملم
خورماڵ: 2.5 ملم
قەرەداخ: 4.2 ملم
سەیدسادق: 4.0 ملم
کەرکووک: 0.6 ملم
رانیە: 3.8 ملم
دووز: 2.0 ملم
چوارقوڕنە: 1.5 ملم
کفرى: 0.9 ملم
سەرکەپکان: 1.5 ملم
خانەقین: 0.4 ملم
سەنگاو: 6.1 ملم
ئاخ جەلەر: 9.0 ملم
تەکیەى جەبارى: 4.5 ملم
چوارتا: 29.0 ملم
بازیان؛ 3.0 ملم
بەرزنجە: 5.9 ملم
دووکان: 7.6 ملم
ماوەت: 13.0 ملم
دەربەندیخان: 1.6 ملم
حاجى ئۆمەران: 3.0 ملم
قەڵادزێ: 10 ملم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ