رووداو- سلێمانی
دوای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان چاره‌نووسی سروودی ئه‌ی ره‌قیب تاوه‌كو ئێستا دیار نییه چی به‌سه‌ر دێت، چونكه له‌ده‌ستووردا ته‌نیا ئه‌وه هاتووه كه ده‌بێت باشووری كوردستان خاوه‌ن سروودی نیشتمانی خۆی بێت، دیاریكردنی سرووده‌كه‌ش به‌جێهێڵراوه بۆ ئەوەی بە یاسا رێكبخرێت.
كوێستان محه‌ممه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئامادەکردنی ده‌ستوور لە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت:" ئێمه له‌مادده‌ی 7 له‌بڕگه‌ی 2 ئه‌وه‌مان ده‌ستنیشانكردووه كه‌ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سروودی نیشتمانی بێت، به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بڕیاری كۆتایی بدات له‌سه‌ر دیاریكردنی سرووده‌كه، كه‌چ سروودێك داده‌نێت بۆ سروودی نیشتمانی".
له‌رابردوودا گوتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب، له‌بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رمییه‌كاندا، بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایی به‌شێك له پارته ئیسلامییه‌كانی باشووری كوردستان، ئەوان ئێستا ده‌یانه‌وێت ده‌ستكاری ئه‌و سرووده بكرێت یاخوود بگۆڕدرێت بۆ سروودێكی نوێ.
دانا دارا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئامادەکردنی ده‌ستووری هەرێمی کوردستان لە كۆمه‌ڵی ئیسلامی دەڵێت:" ئێمه پێمانوایه ئه‌و سرووده گوزارشت ناكات له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌وه سروودی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌وه‌ك سروودی نیشتمانی، جیاواز له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی مێژوویی و ئاینی تێدایه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
هاونیشتمانیانیش جیاواز له‌سیاسیه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ره‌قیب وه‌كو سروودی نیشتمانی باشووری كوردستان.
به‌كر حاجی ره‌حیم هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت:"كاتێك باس له‌سروودی نیشتمانی ده‌كرێت سروودی ئه‌ی ره‌قیب و دڵداری شاعیرمان بیرده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ربۆیه داواده‌كه‌ین ئه‌م سرووده وه‌كو سروودی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستووردا بچه‌سپێت".
به‌رزان عه‌لی هاونیشتمانی دەڵێت:" ئێمه ئێستا باس له‌هاووڵاتی بوون و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین، بۆیه پێموایه ده‌بێت سروودێك بكرێته سروودی نیشتمانیی كه گوزارشت له‌هەموو پێكهاته‌كان بكات".
سروودی ئه‌ی ره‌قیب، له‌لایه‌ن شاعیری كورد یونس ره‌ئووف ناسراو به‌دڵدار له‌ساڵی 1940 دانراوه، ئێستا سروودی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانه‌و، له رابردوودا له‌ساڵی 1946 سروودی نیشتمانی كۆماری مهاباد بووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ