رووداو - سلێمانی
هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بازاڕی کارگەکانی سەهۆڵیان گەرمکردووە و وەرزی فرۆشی ئەوان دەستیپێکردووە.
لە ساڵانی رابردوودا ئەو سەهۆڵەی لە کارگەکان بەرهەمدەهێنرێت لەلایەن ماڵان و رێستۆرانتەکانەوە دەکڕدرا، بەڵام ئێستا تەنها سەهۆڵفرۆشانی سەر شەقامەکان و
عەرەبانەی فرۆشتنی ساردەمەنییەکان دەیکڕن.
لە شاری سلێمانی پێنج کارگەی سەهۆڵ هەن.