فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر: هیچ هێزێک کارمەندی دەستگیر نەکردووین
رووداو دیجیتاڵ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رەتیکردەوەی هیچ کەسێک لە فڕۆکەخانەکە لەسەر سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکرابێت و داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات "فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌ن به چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێبنه‌ما."
رۆژی دووشەممە، 4-9-2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، هەواڵی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بەتۆمەتی سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنە دەرەوەی دۆلار رەتکردەوە و رایگەیاند، "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌هۆی سپیكردنه‌وه‌ی پارەوە، ئێمه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ رای گشتی روونیده‌كه‌ینه‌وه سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له ده‌ستگیركردنی 20 كارمه‌ند له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌كه‌ن."
هەروەها دەڵێت، "ئه‌م هه‌واڵانه بریتین له تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، داواكارین له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌زگا میدیاییه‌كان، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌ن به چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێبنه‌ما."
ئەو راگەیێندراوە لەکاتێکدایە، ئەمشەو لەلایەن هەندێک پەیج و شوێنەوە وا بڵاوکراوە گوایە هێزێکی ئەمنیی زۆر چوونەتە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە و 20 کارمەندی فڕۆکەخانەکەیان بە تۆمەتی سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی دۆلار دەستگیرکردووە.