تاکە قوتابخانەی ئامادەیی لە شارۆچکەیەکی دێرسم بەهۆی کەمیی قوتابییەوە داخرا

04-09-2025
هەوار ئیسماعیل
وێنەیەکی قوتابخانەکە.
وێنەیەکی قوتابخانەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شارۆچکەی مازگێرد لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان تەنیا یەک قوتابخانەی ئامادەیی تێدایە، ئەوەش بەهۆی کەمیی قوتابخانەوە داخرا. 
 
رووخانی بەشە نێوخۆییەکەی کێشەی نیشتەجێبوونی بۆ قوتابیان دروستکردووە، هەربۆیە ئەم ساڵ تەنیا 16 قوتابی هەبوو و بەو هۆیەوە داخرا.
 
ئومیت تایهاڤا، سەرۆکی شارەوانیی مەزگرت دەڵێت: "بەشەناوخۆیی قوتابیانمان هەبوو، 40- 50 قوتابیمان هەبوو، قوتابیمان هەبوو لە گوند و شارۆچکەکانەوە دەهاتنە ئێرە، کاتێک ئەم بەشەناوخۆیە رووخێندرا، ئەو قوتابیانە ناچاربوون بچنە شارۆچکە و پارێزگای دیکە، ناچاربوون قوتابخانەی دیکە هەڵبژێرن. کێشەی راستەقینەمان لێرەوە دەستیپێکرد. بێگومان ئەمە بووە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی قوتابیان". 
 
داخستنی قوتابخانەکە بەبێ راوێژکردن لەگەڵ مامۆستاکان و دایکان و باوکان و قوتابییان، سەندیکای پەروەردەی نیگەران کردووە. 
 
محەممەد ئاشکن، بەرپرسی لقی دێرسمی سەندیکای پەروەردە دەڵێت: "بۆ پەروەردەکاران کێشەیەکی جیدییە؛ ئەوان بۆ شوێنی جیاواز رەوانە دەکرێن. بۆ قوتابیان و دایکان و باوکانیش کێشەیەکی جیدییە چونکە قوتابییەکان لە شارۆچکەی مازگێردەوە دەگوازرێنەوە بۆ شارۆچکەی ئاکپازار. ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێندنیان دەبێت".  
 
ئەم دۆخە لەلایەکەوە باری سەرشانی خێزانەکانی قورس کردووە، لەلایەکی دیکەوە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە. 
 
ئەرجان ئارسڵان، هاونیستمانی دەڵێت: "لە رابردوودا، بۆ ئەوەی کەس لەم دەوروبەرە نەژیێت، هەموو شوێنێک رووخێندرا. بەڵام سەرۆکمان هەوڵدەدات خەڵکی بێن و لێرە بژین. ئێمە پێویستمان بە ئامادەیی و قوتابخانە و بەشەناوخۆیی هەیە. خەڵکیش دەیەوێت بێتەوە و لێرە بژیت، بەڵام ئەوان هەموو شوێنێکیان رووخاند." 
 
مستەفا یڵماز، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و دەڵێت: "ئەگەر ئەم قوتابخانەیە دابخرێت، ئەم منداڵانە چی بکەن، بۆ کوێ بچن؟ گوندەکانیان دوورن، چۆن دەگەنە ئەوێ و دەگەڕێنەوە؟ بەشی ناوخۆیی نییە، هیچ شتێک نییە، شوێنی خواردن نییە، چی دەکەن؟ هەر بۆیە نامانەوێت ئەم ئامادەییە دابخرێت. ئێمە دەمانەوێت ئامادەیی بە کراوەیی بمێنێتەوە."
 
ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی مازگێرد، حەوت هەزار و 359 کەسە. 
 
دانیشتوانەکەی پێیان وایە داخستنی قوتابخانەکە زیان بە بواری کۆمەڵایەتی و ئابووری شارۆچکەکەیان دەگەیەنێت و داوا لە کاربەدەستان کێشەکە چارەسەر بکەن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.