رووداو دیجیتاڵ
لە شاری میراوێ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، فێستیڤاڵی ترێ رەشە بەڕێوەچوو. ترێیەکە بەرهەمێکی گرنگی شارەکەیە.
ترێ رەشە یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی ناوچەکە، بەڵام نەبوونی کارگەی تایبەت بە سوودوەرگرتن لێی، دەبێتەهۆی ئەوەی باخەوان و خاوەن رەزەکان بەرهەمەکەیان بە نرخێکی کەم بفرۆشن.
لە فێستیڤاڵەکەدا جۆرەکانی ترێ، بەتایبەتی ترێ رەشە و بەرهەمەکانی وەک سرکە و مێوژ، هەنگوین و پیشەسازیی دەستیی ناوچەکە نمایش کران.
کەشوهەوای سنوورەکە بۆ بەرهەمەکە گونجاوە؛ بەشی زۆری خاوەن باخ و رەزەکان پەینی کیمیایی و قڕکەر بەکارناهێنن و ئەوەش وا دەکات بەرهەمەکە سرووشتی بمێنێتەوە.
لە سنووری میراوێ زیاتر لە سێ هەزار هێکتار باخی ترێ رەشە هەیە کە بە شێوەیی بەراو و دێمە و ساڵانە هەر هێکتارێک نزیکەی 8 تۆن بەرهەمی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ