گالەری

05-11-2022
16 Photos

رووداو دیجیتاڵ

لە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی، سەرۆک بارزانی "مەدالیای بارزانی بەخشییە 76 پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی حیزبەکە."
 
سمێ بوسەڵی، یەکێک لەو 76 کەسەی "مەدالیای بارزانی" وەرگرت دەڵێت، "بەخشینی مەدالیا لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە جێگەی شانازییە و ئەمڕۆ خۆشترین رۆژە بەتایبەت لەسەر دەستی جەنابی سەرۆک." گوتیشی، "هەرکەسێک ماندووبووبێت و زەحمەتی بینیبێت، جەنابی سەرۆک هەرگیز لەیادی ناکات."
 
کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 3-11-2022، لە شاری دهۆک دەستیپێکرد و بەردەوامە؛ دیارترین ئەنجامەکانی کۆنگرە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک بارزانی بە سەرۆک و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمە.
 
مەدالیاکە بەو کەسانە بەخشراوە کە لە "رۆژە سەختەکاندا" رۆڵیان هەبووە.