رووداو - سلێمانی
لەھەندێک لە ناوەندەکانی فرۆشتنی کتێبدا لە شاری سلێمانی، جارێکی دیکە رۆمانی دواھەمین ھەناری دونیا دبێتەوە بە پڕفرۆشترین کتێبی ساڵ، رەنگە لەکاتی نووسینی ئەم رۆمانەدا ھەرگیز بەختیار عەلی بەبیريدا نەھاتبێت کە ئەم کتێبە دوای 10 ساڵ لە بڵاوبوونەوەی لەپێشەوەی کتێبەکانی دیکە دەبێت.
ئەگەرچی لەنێو کتێبخانەکانی باشووری کوردستاندا داتای فەرمی لەبەردەستدا نییە، بەڵام داوایەکی بەرچاو لە سەر کتێبەکانی بەختیار عەلی ھەیە و تەنیا لە ناوەندی ئەندێشەدا 2000 تیراژ لە ھەردوو کتێبی خەزەل نووس و باخەکانی خەیاڵ ، لەگەڵ دواھەمین ھەناری دونیا فرۆشراون.
رۆمانی دواھەمین ھەناری دونیا ساڵی 2005 لەلایەن بەختیار عەلی نووسراوە، پێنج جاری دیکە چاپکراوە و بڕیارە ناوەندی ئەندێشە بۆ جاری شەشەمیش چاپی بکاتەوە، رۆمانەکە بەشێوەیەکی گشتی باس لە ئازارەکانی کورد دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ