گەنجێکی سۆران بەنیازی هاوسەرگیری بوو؛ مۆبایلی براکەی پرۆسەکەی راگرت

05-01-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ماڵی گەنجەکە دوای سووتانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلی براکەیەوە. وێنەکان: رووداو
ماڵی گەنجەکە دوای سووتانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلی براکەیەوە. وێنەکان: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سۆران

تەقینەوەی مۆبایل گڕی لە ماڵێک بەردا و هەرچی کەلوپەلی نێو ماڵەکەیە سووتاندوویەتی. هۆگر ئیبراهیمی تەمەن 23 ساڵ خاوەن ماڵە، تەختی خەوی کڕیوە و نیازی بە ژنهێنان بووە، بەڵام مۆبایلەکە پرۆسەکەی لێ دواخست.
 
هۆگر ئیبراهیم، قوتابی دەڵێت، "لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە کرێکاری دەکەم و قوتابیی قۆناخی 12شم، برایەکم ئەو خانووەی پێدام، لەگەڵ کچێک رێککەوتبووم بچمە داوای کەچی ئاوام بەسەرهات و کەلوپەل و تەنانەت خانووەکەشم خراپ بوو".
 
تەقینەوەی مۆبایلەکە تەنها کەلوپەلەکانی نەسووتاندووە، خانووەکەشی هەڵتەکاندووە و درز و کەلێنی تێکردووە. مۆبایلەکە لە جۆری ئایفۆن 11ی پرۆماکس بووە، بێلانی برای هۆگر ساڵێک لەمەوبەر بە 1450 دۆلار کڕیویەتی.
 
بێلان ئیبراهیم، برای هۆگر دەڵێت، "هەمیشە بە وایەر شەحنی خۆی بارگاویم دەکرد، بەڵام دوێنێ هاتم لە ماڵی برام حەمام بکەم و بە وایەری ئەو خستمە سەر کارەبا و دەمێک رۆشت و تەقی؛ هاتم ماڵ یەک پارچە ئاگر بوو".
 
ماڵەکەی هۆگر لە گەڕەکی شۆڕشی رواندزە. رووداوەکە یەکەمین حاڵەتە لای پۆلیسی ناوچەکە تۆماردەکرێت کە تەقینی مۆبایل ماڵێک بسووتێنێت.
 
بەیار باڵەکی، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، "بێ کوالێتیی وایەر و کەلوپەلی کارەبایی و بەجێهێشتنیان لەسەر تەزووی کارەبا وادەکات محاویلەکانیان گەرم بێت و بتەقنەوە و ئەو کارەساتانە دروست بکەن".
 
لە ماوەی نزیکەی چوار مانگی رابردوودا تەنها لە سنووری ئیدارەی سۆران 70 ماڵ بەهۆی شۆرتی کارەبا و غاز سووتاون؛ زیانەکانی ئەم رووداوانە برینداربوونی سێ هاونیشتمانی و زیانێکی زۆری ماڵی بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پارچەزەوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە

ساڵێک و 8 مانگە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە. بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، 480 هەزار کەس مامەڵەیان تەواو کراوە و ئەوانەی ماون ناویان بۆمان نێردراوە.