هێرش کرایە سەر فێرگەی کۆنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

05-03-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەمێک لەمەوبەر هێرش کرایە سەر فێرگەی کۆنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سنووری کۆیە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو.
 
چەند سەرچاوەیەک بە رووداویان راگەیاند، هێرشەکە لە رێگەی درۆنەوە بووە و لە نزیک شوێنی تەقەمەنی کۆنی حیزبەکە لە نزیک قەڵای هەرمۆتە بووە. 
 
سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە. 
 
چەند رۆژێکە هێرش دەکرێتە سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر. 
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە سەرچاوەیەکی نێو حیزبی دیموکرات گوتی، کاژێر یەک و 17 خولەکی بەربەیانی ئەو رۆژە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر "کەمپی ئەمیریە".
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەش دەوروبەری کاژێر 08:50 بە کاتی هەولێر، بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەو حیزبە لە کۆیە. تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکە کەسێک بە سووکی بریندار بوو.
 
رۆژی چوارشەممە 4/3/2026 ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشێک بۆسەر بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە نزیک دێگەڵە پێشمەرگەیەکمان بەناوی جەلال رەشیدی کە خەڵکی سەقزە و منداڵێکی هەیە، شەهیدبوو".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تێکشکاندنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر.

هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی "ورد و زانستی" لەسەر زیانەکانی جەنگ دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

دوای وەستانی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە هەڵسەنگاندنی زیانە ژینگەییەکانی ئەو جەنگە دەکەن کە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە. بەرپرسێکی ژینگەییش دەڵێت: "دەمانەوێت بە وردی و زانستی لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکان لەسەر خاک، ئاو و هەوا بکەین و بیدەینە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."