رووداو-هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان لەباره‌ی به‌شدارییان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر داواكاریی به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له حكومه‌ت خرایه‌ڕوو له‌لایه‌ن راسپێردراوی پێكهێنانی حکومەت، ئه‌وكات بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاری خۆی ده‌دات.
عه‌بدوڵا وه‌رتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لەكاتی به‌شداریكردنی دیبه‌یتێكی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رادیۆی رووداو گوتی: "له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند كۆبوونه‌یه‌ك كراوه له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا له نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارتی، باس و خواسی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شێوه‌ی ئاماژه گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه".
عه‌بدوڵا وه‌رتی گوتیشی : "له دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی به‌رێزیان چڕترده‌بێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و هێز و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداریی حكومه‌تیان پێبكه‌ن، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر شتێكی له‌م شێوه‌یه خرایه به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، بزووتنەوەکەمان بڕیاری خۆی ده‌دات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ