لەسەر تانەی ئاکپارتی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئەردەخان هەڵوەشایەوە

05-04-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان کە بەربژێری جەهەپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەسەر تانەی ئاکپارتی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی پارێزگاکە هەڵوەشایەوە.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە ناوەندی شاری ئەردەخان، فارووق دەمیر، بەربژێری پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە کە ئێستا سەرۆکی شارەوانییە، پێنج هەزار و 49 دەنگی بەدەستهێناوە و یونس بایدار، بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی چوار هەزار و 875 دەنگی بەدەستهێناوە، جیاوازییەکە تەنیا 174 دەنگە.
 
یونس بایدار بەربژێری ئاکپارتی بە پاساوی نادادپەروەریی هەڵبژاردن، ناڕەزایەتی دەربڕی و تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دا. 
 
کۆمیسیۆن تانەی بەربژێرەکەی ئاکپارتی پەسندکرد و بڕیاری دا هەڵبژارنەکە دووبارە بکرێتەوە. 
 
بە پشتبەستن بە بڕیاری کۆمیسیۆن لە 2ـی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردن لە ئەردەخان دووبارە دەکرێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.