مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکانی سەر ناوچە سڤیلەکان و کۆنسووڵخانەی ئەمریکا: قبووڵنەکراوە

05-04-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ناوچە سڤیلەکان و کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکات و دەڵێت، "قبووڵنەکراوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە قێزەونانەی میلیشیا تیرۆریستەکان دەکەم کە کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا و ناوچە سڤیلەکانیان لە هەولێر کردووەتە ئامانج."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەم دەستدرێژییە ئەنقەستانە هەڕەشەیەکی جیددی و مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بەگشتی. ئەمە کارێکی قبووڵنەکراوە."
 
هاوکات مەسرور بارزانی دەشڵێت، "جارێکی دیکە بە راشکاوی داوا لە حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا دەکەم کە هەنگاوی دەستبەجێ، یەکلاکەرەوە و کردەیی دژی ئەم گرووپە چەکدار و میلیشیا لە یاسا دەرچووانە بنێت."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەرکی حکومەتی فیدراڵە هەموو هۆکار و تواناکانی بەکاربهێنێت بۆ رێگریکردن "لەم هێرشە تیرۆریستییانە و پەلکێشکردنی بەرپرسانی ئەم هێرشانە بۆ بەردەم دادگا."
 
لە سەرەتای جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 500 هێرشی مووشەکی و درۆنی کراوەتە سەر هەولێری پایتەخت، سلێمانی، دهۆک و شار و ناوچە جیاوازەکانی دیکە. بەهۆی هێرشەکانیشەوە 14 شەهید و دەیان بریندار و زیانی مادیی زۆریش کەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانەکە

هێرشەکانی سنووری کۆیە ئاژەڵەکانیشی گرتوە؛ 25 هەزار مریشک و جوچک سووتان

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر سنووری قەزای کۆیە، زیانی گەورەیان بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوورەکە گەیاندووە؛ بەهۆیەوە دەیان هەزار پەلەوەر لەنێوچوون و دەیان خێزانیش بێکار بوون.