"500 ژنی كوردی ئێزدی رفێندراون"

06-08-2014
کانی هەڵەبجەیی
نیشانەکردن داعش
A+ A-

رووداو- دهۆك

لەماوەی دوو رۆژدا چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق (ناسراو بە داعش) پێنجسەد ژنی كوردی ئێزدییان لەگەڵ خۆیاندا بردوون.

 ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆكی لیژنەی بەرگری لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان، لە شاری دهۆكەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی كردوومانە دەركەوتووە پێنجسەد ژنی كوردی ئێزدی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندراون”.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان گەیشتنە دهۆك و ئاوارە كوردە ئێزدییەكانیان بەسەركردەوە كە لە كۆمەڵگەی شاریا نیشتەجێ كراون. ئەو ئاوارانە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ناوچەكانی خۆیان بەجێهێشتووە. ئەویش دوای ئەوەی چەكدارانی داعش ناوچەكانیان كۆنترۆڵكردن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە