هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەی دەنگدان ئەنجام دەدرێت

05-09-2013
رووداو
رووداو
A+ A-
لە هەلبژاردنەکانی ئەم جارەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دا بریار دراوە کە پرۆسەی هەژمارکردن و جیا کردنەوەی دەنگەکان لە بنکەکانی دەنگدانەوە بێت و  رێژەی کۆتایی بەشدار بوونی دەنگدەران لە هەلبژاردن دەبێتە پێوەری دەست نیشانکردنی رێژەی دەنگی پێویست بۆ هەر کورسییەک، بەو پێیەش بەشداری فراوانی دەنگدەران نرخی کورسیی گران دەکا و بەشداریی لاوازیش هەرزانی دەکات.

لە پرۆسەی جیا کردنەوەی دەنگەکان کۆمیسیۆن مامەڵە لەگەڵ لیستەکان دا دەکات نەک کاندیدەکان ، بەڵا لە کۆتایی دا دەنگی دەنگدەرانە کە رێگە بە کاندیدێک دەدات بچێتە پەرلەمان یان نا .

سیروان ئەحمەد : ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان لەم هەڵبژاردنەدا ئەگەر کاندید نەتوانێ بە دەنگی راستەوخۆی خەڵک دەربچێ، ئەوا دوای دووبارە دابەشکردنەوەی دەنگەکانی نێو لیستەکەی چانسێکی دیکەی پێدەدرێ.

لە هەلبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان دا زیاتر لە ٢ملیون و هەشت سەد هەزار هاونیشتیمانی مافی دەنگدانیان هەیە بەشێوەیەک لە هەولێر نۆسەد و نەوەد و یەک هەزار و نۆ سەد و شەست دەنگدەر و لە سلێمانی ملیونیک و سەد و نەوەد و پێنج هەزار و نۆ سەد و پەنجاو پێنج دەندگدەر و لە دهۆکیش شەش سەد و پانزە هەزار و شەش سەد و شەست و هەشت دەنگدەر هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە