ئاسایش لەبارەی ئەو ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە: مەشقی بە هێزی نایاسایی کردووە

05-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەنێو دەستگیرکراوانی لالەزاری سلێمانیدا کەسێکی ئەمریکی هەیە. گوتەبێژی دەزگای ئاسایش دەڵێت، "ئەو کەسە بێ ئاگاداری وڵاتەکەی مەشقی بە هێزی نایاسایی کردووە".
 
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی برایان ویڵسن (Brian Wilson) لە شەوی رووداوەکەی لالەزاردا لە 22-08-2025 دەستگیرکراوە".
 
گوتەبێژی دەزگای ئاسایش گوتی: "پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ برایان ویڵسن دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بووە لە دروستکردن و مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بە ناوی (هێزی دووپشک)".
 
بە گوتەی عەقید سەلام عەبدولخالق: "برایان ویڵسن وەکو کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و ئێستا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".
 
بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025 دوای زیاتر لە سێ کاژێر پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی لە هۆتێل لالەزاری سلێمانی، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و زیاتر لە 150 ئەندامی هێزەکەی دەستگیرکران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.