بارهەڵگرێک لە بازگەی زاخۆ خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشا: دوو کەس گیانیان لەدەستدا

05-10-2024
دیمەنی شوێنی رووداوەکەی هاتووچۆ
دیمەنی شوێنی رووداوەکەی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە بازگەی زاخۆ، بارهەڵگرێک خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشا، لەئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکە بوو.
 
مەجید غەریب، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە زاخۆ رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 5-10-2024) بارهەڵگرێک لە بازگەی زاخۆ خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێکدین لە:
 
منداڵێکی بەڕەگەز عەرەب، تەمەن 8 ساڵ کە خەڵکی موسڵە و خێزانەکەی گەشتیار بوون. منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون لەنزیک بازگەی زاخۆ کاتێک رووداوەکە روویداوە.
 
شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بووە هۆی رووداوە سەختەکەی هاتووچۆ. ئەو خەڵکی باکووری کوردستان بوو و، تەمەنی 54 ساڵ بوو.
 
بریندارەکانی رووداوەکەش سێ کەسن، دووانیان لەنێو ئۆتۆمبێلدا بوون، یەکێکی دیکەشیان فەرمانبەرە لە بازگەکە، کە بە سووکی بریندار بووە. سەرجەم بریندارەکان گەیێندراونە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە مادەی خامی بارکردووە بۆ کۆمپانیایەک و لەکاتی رووداوەکەدا ئیستۆپی نەماوە. 
 
پەیامنێری رووداو هەروەها دەڵێ "زیانی ئۆتۆمبێلەکان، ئەوانەی بارهەڵگرەکە خۆی پێدا کێشاون، زۆرە کە نیشانەی سەختیی رووداوەکەی هاتووچۆیە."
 
ئەمساڵ ئەمە دووەم رووداوی هاوشێوەیە لە نزیک بازگەی زاخۆ روودەدات، پەیامنێری رووداو دەڵێ "پێش نزیکەی چوار مانگ، لە هەمان شوێن رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ روویدا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.