رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 4-10-2025 لە سنووری ئیدارەی راپەڕین توانیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
بەپێی راگەیێندراوەکە، دەست بەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)دا گیراوە، کە مادەکان بەمەبەستی ساخکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.
تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ