رووداو - هەولێر
ئێران دەروازەی سەرەکی ھاوردەکردنی سووتەمەنییە بۆ بازرگانانی سلێمانی، ھەواڵی ناخۆشی قۆناخی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، قەدەخەکردنی ھاتووچۆی نەوت و سووتەمەنییە لەو رێگەیەوە. ئێستا ھەندێک لە بازرگانان بیریان لە رێگەی دیکە کردووەتەوە بۆ ئەوەی قەیرانی سووتەمەنی سەرھەڵنەدات
ئەوەی ھاونیشتمانییان لێیدەترسان ئەوە بوو گەمارۆکانی سەر ئێران دەرەنجامی نەرێنی لەگەڵ خۆی بھێنێت، وەک گرانی سووتەمەنی. بەڵام ھێشتا بەنزینخانە و وێستگەکانی سووتەمەنی ئاسایین و بڕێکی زۆر بەنزینی خەزنکراویان ھەیە. بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆمپانیای قەیوان بڕێکی زۆر بەنزین لەڕێگەی دەروازەی سنووری میناوە بھێنێتە پارێزگای سلێمانی.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رێگەنادات بەنزینخانەکان نرخ گرانبکەن، چونکە بۆ بازرگانەکان ھیچ لە دۆخەکە نەگۆڕاوە، ئەگەر پێشتر لە ئێرانەوە بەنزینیان ھێنابێت ئێستا دەتوان لە مینای بەسرە و ئیبراھیم خەلیلەوە هاوردەی بکەن.
رۆژانەی زیاتر لە 100 تانکەر بەنزین وەک ترانزێت لەناو کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەھاتە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەگەر ئەمریکا ئەو رێگەیە لە بازرگانەکان دابخات ئەوا رێڕەوەی کاری بازرگانییەکە بۆ بازرگانەکان دەگۆڕێت بۆ دەروازەی سنووری مینا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ