شارەزایەکی کەشناسی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت

05-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە ناوەندی شاری هەڵەبجە و کەمترین لە دهۆک باریوە.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2024) محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باران دەبارێت، بەڵام لە ناوەندی شارەکان تەنیا ئەگەری نمەباران هەیە، بەشێوەیەکی گشتیش لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ، شەپۆلە چەند رۆژییەکەی باران کۆتایی دێت."
 
گوتیشی، "شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە رۆژی 11ـی ئەم مانگە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و چەقی شەپۆلەکە سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە دەگرێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە تاڕادەیەک لاوازتر دەبێت، شەپۆلەکەش بۆ ماوەی نزیکەی 24 کاژێر بەردەوام دەبێت."
 
بە گوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی، لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 2.5 میلیمەتر، سلێمانی 42.7 میلیمەتر، دهۆک 0.4 میلیمەتر، هەڵەبجە 106 میلیمەتر و لە کەرکووکیش 21.8 میلیمەتر باران باریوە. 
 
بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و تەم دەبێت تاوەکو کاتەکانى نیوەڕۆ ، لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە دواى نیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێک ناوچەدا.
 
پلەکانی گەرماش بۆ سبەی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبن:
 
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.