زیاتر لە دوو هەزار و 500 کۆچبەر لە بێلاڕووس گەڕێنراونەتەوە هەولێر

05-12-2021
بەهرۆز فەرەیدوون
.
.
نیشانەکردن کۆچبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حەوتەمین کاروانی کۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەڕانەوە هەولێر، کۆچبەرەکان بەشێکی زۆریان هاونیشتمانی هەرێمی کوردستانن و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
 
کۆچبەران برسێتی و سەرماو مامەڵەی ناتەندروستی پۆلیسی بێلاڕووس و پۆڵەندایان لەبیرنەکردووە، جگە لەوەی کە چەند هاونیشتمانییەک بە هۆی سەختی دۆخ و رێگەکە گیانیانلەدەستدا دوایینیان ژنێک بو کە دایکی 5 منداڵە.
 
بە کاروانی حەوتەمەوە دوو هەزار و 719 کۆچبەر لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق.
 
دوایین کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەران ژمارەیان 420 کۆچبەر بوو و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق، گەڕاونەتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە هەرێمی کوردستان. 
 
کۆچبەرەکان بەردەوام باس لەوە دەکەن مامەڵەی پۆلیسی پۆڵەندا و بێلاڕووس مامەڵەیەکی دروستنەبووە، سەرباری خراپی گوزەرانی خۆیان، هەریەک چیرۆکێکی لەگەڵ خۆیدا هێناوەتەوە هەڵگرتووە، کە پێناچێ بەمزووانە لە یادەوەرییاندا لابچێت.
 
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی هێشتا لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا ماونەتەوە، وەک کۆچبەرەکان باسی دەکەن، نزیکەی دوو هەزار کۆچبەرە کە بەشێكیان خەڵکی باشووری کوردستانن، حکومەتیش دەڵێت؛ ئەم کاروانە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی گەڕانەوەی کۆچبەرانیشمان خێراتر کردووە.
 
بە کاروانی حەوتەمەوە دوو هەزار و 719 کۆچبەر لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق کە زۆربەیان خەڵکی باشووری کوردستانن، گەڕانەوەی حەوتەمین کاروانی کۆچبەران 401 کۆچبەر خەڵکی باشووری کوردستان و 19 کۆچبەریان خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.