پارێزگای هەڵەبجە: ناوی ئەوانەی دادەمەزرێن لە راژەوە نێردرا بۆ ئەنجوومەنی وەزیران

05-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڕیارێکی سەرۆکوەزیران بۆ دامەزراندنی 500 کەس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و جیاکردنەوەی ناوەکان، تاوەکو ئەمڕۆ دەستبەکار نەبوون. جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، ناوی ئەوانەی دادەمەزرێن لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و لە دوایین قۆناخەکاندایە.
 
شاهین رەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رۆژی پێنجشەممە، 05-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناوی ئەو کەسانەی بڕیارە دابمەزرێن لەم هەفتەیەدا لە ئەنجوومەنی راژەوە نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئێستا لە بەردەستی ئەواندایە".
 
بە گوتەی شاهین رەزا، کێشە بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانە دروستنەکراوە و رێکارە کارگێڕییەکانی بەڕێوەدەچن. گوتیشی: "دوای گەڕانەوەی ناوەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، هەر رێکارێک پێویستبێت دەیگرینە بەر بۆ ئەوەی زوو دەستبەکاربن".
 
22ی شوباتی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆبووەوە. دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی شەش خاڵیی بڵاوکردەوە و لە خاڵێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیران بڕیاری دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە داوە.
 
دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران، حوزەیرانی ئەم ساڵ بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکاری دامەزراندنەکە پڕکرایەوە و دواتر 500 ناو بەگوێرەی مەرجەکان هەڵبژێردران.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.