سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 31ـەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی رۆژی پێنجشەممە، 6ـی شوباتی 2025، لە پەیامێکدا گوتی: "بەبۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم."
سەرۆک بارزانی دەڵێت: "لەو یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانیان لە وێستگە جیاجیاكاندا هەیە. هەروەها جەختیش لە پێویستیی پێكەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دەستگرتن بە هێڵە ستراتیژییەكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانیان لە وێستگە جیاجیاكاندا هەیە. هەروەها جەختیش لە پێویستیی پێكەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دەستگرتن بە هێڵە ستراتیژییەكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە.
مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2025