لە باکووری کوردستان بەفر رێگەی نزیکەی 400 شارۆچکە و گوندی گرت

06-02-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگاکانی وان، بەدلیس، مووش، سێرت و جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، رێگەی 398 گوند و شارۆچکە و ئاوایی داخراون، تیمەکانی شارەوانیی لە هەوڵی کردنەوەی رێگەکاندان. 
 
لە شەوی 5ـی مانگەوە شەپۆلێکی چڕی بەفربارین، بەشی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.
 
رێگەی 168 گوند، ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای جۆلەمێرگ، لە مووش 111، لە بەدلیس 78 و لە وان رێگەی 41 گوند داخراون. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، لە بەفربارینەکەی رۆژی 5ـی مانگ، رێگەی 88 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون لە جۆلەمێرگ داخرابوو، بەڵام رۆژی دواتر گەیشتە 168 گوند. لە مووش رێگەی 61 گوند، لە بەدلیس رێگەی 100 گوند و لە وان-یش رێگەی 69 گوند داخرابوون.   
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، زۆرترین بەفر لە 24 کاژێری رابردوودا لە جۆلەمێرگ باریووە. لە بەرزاییەکانی گەڤەر لە هەندێک شوێن 20سم و لە لووتکەی شاخەکان و گوندەکانی نزیک لە بەرزاییکاندا 40سم باریووە. 
  
هەر ئەمڕۆ سەرما و سۆڵە بە بەفربارین، زوقم و سەهۆڵبەندان پارێزگاکانی شرنەخ، ئاگری، قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، چەولیگ، دێرسم و ئەرزینگانیشی بەرێژەیەکی زیاتر گرتەوە. 
 
بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، دەوامی قوتابخانەکانی 24 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، بەهۆی بەفربارینەوە بۆ ماوەی رۆژێک کرایە پشوو. لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی پشوو بۆ چەند رۆژی دیکە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

سەگی بەرەڵڵا لەنێو کەمپی زانکۆی سلێمانی پەلاماری کچە خوێندکارێک دەدەن

خوێندکارێکی کچ لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی پەلاماری سەگی بەرەڵڵاوە بریندار بوو. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکەش دەڵێت، بەهۆی گەورەیی رووبەری کەمپەکە کە زیاتر لە 750 دۆنمە، نەتوانراوە دیاردەکە بە تەواوی بنبڕ بکرێت