منداڵێکی 9 ساڵ لە پڕۆژەی ئاوی کەرکووک خنکا

06-03-2024
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
شوێنی خنکانی منداڵەکە
شوێنی خنکانی منداڵەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لە پڕۆژەی ئاوی باجوان لە کەرکووک خنکا.
 
سەرهەد فاتیح، ئەندامی تیمی مەلەوانیی سەر بە پۆلیسی رووبارەوانیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "منداڵەکە خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە، نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات و خنکاوە."
 
منداڵەکە ناوی رەیان نەزیر عومەرە، پۆلی چواری بنەڕەتی بووە و خەڵکی ناحیەی باجوانی سەر بە قەزای دوبز بوو.
 
رەیان نەزیر "چەند کاژێرێک" لەنێو ئاوەکەدا ماوەتەوە، تیمەکانی مەلەوانی دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە، تەرمەکەیان دەرهێنا و رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.