رووداو - هەولێر
بەتۆمەتی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی کارکردن، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای لەسەر کۆمپانیایەکی قیر لە کەرکووک تۆمارکردووە، کە بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار سوتەمەنی بۆ دابینکراوە، بەڵام جێگرەکەی ئەمە بە "موزایەدەی سیاسی" دەزانێت و ئەم پرسە لە لیژنەکەیان باسنەکراوە.
لە مانگی یەکی ئەمساڵ، سەرۆکی لیژنەی سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمان، داوای روونکردنەوەی لە وەزارەتی سامانەسروشتییەکان کرد، لەبارەی کۆمپانیایەکی قیر کە رۆژانە زیاتر لە 950 تەن قیر بەرهەمدەهێنێ، وەزارەتیش لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکە، دەرکەوت کارگەکە بوونی هەیە و رۆژانەش پێویستی بە هەزار و250 تەن نەوتی رەشە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان نۆ کارگەی گەورە و و 76 کارگەی بچووک هەن، کە مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زیاتر لە 105 تەن نەوتی رەشیان پێدەدات .

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ