هەفتەی داهاتوو یەکێتيی و گۆڕان رێککەوتنامە واژۆ دەکەن

06-05-2016
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
...
...
نیشانەکردن یەکێتيی گۆڕان
A+ A-

رووداو - سلێمانی

رێککەوتننامەکەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارە هەفتەی داهاتوو واژۆ بکرێت و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بە رێککەوتنەکە رازی نییە، بەڵام باڵی دەستڕۆیشتوو، دەیەوێت لەڕێگەی زۆرینەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسییەوە رێککەوتنەکە پەسند بکات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "ئێمە و گۆڕان پێشوەخت توانیبوومان بەشێك لە كێشەكانمان چارەسەر بكەین لە هەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان. بەڵام بەگونجاوتر زانرا رێككەوتنێكی نوسراومان هەبێت".

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، رێککەوتننامەکەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان واژۆ بکرێت. رێککەوتنێک کە دوو ناتەباکەی جاران، لە پرسە کۆکەکانی وەک سیستمی پەرلەمانی، پێدانی لامەرکەزی بە پارێزگاکان یەکبخات. بەشێوەیەک کە رێگا بۆ یەکخستنی فراکسیۆنەکانیان و پێکهێنانی لیستی هاوبەشیش خۆشدەکات. لە ئەگەری واژۆکردنیشی، بەرەی دژ بە پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەهێز دەکات.

ئاسۆ مەحموود، باژێروانی گۆڕان لە سلێمانی بۆ رووداو دەڵێت "ئەم رێككەوتنە جیاوازە لە رێككەوتنی ستراتیژی یەكێتیی و پارتی، چونكە رێككەوتنەكە بابەتە مەبدەئییەكان لەخۆدەگرێت و لە قۆناخی داهاتووشدا لایەنەكانی دیكە بانگێهشت دەكرێن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە