رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە دوو سایدی نێوان سەیدسادق و هەڵەبجە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
کەمال سەعدوون، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لە شارەزوور، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "منداڵێکی شەش ساڵان و دوو ژن کە تەمەنیان نزیکەی 40 ساڵە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە".
رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پیکابەوە دروستبووە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری رووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووە لەلایەن شۆفێرەکەوە.
کەمال سەعدوون گوتیشی، لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکە بریندار بوون، یەکێکیان بێهۆشە و تەندروستی ناجێگیرە.
هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی هاتووچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ چۆنێتی رووداوەکە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ