رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییان بە گەورە و بچووکەوە لە شاری هەولێر، بەشداریی نوێژی جەژنی قوربانییان کردووە و پیرۆزبایی لە یەکدی دەکەن.
موسڵمانان لە رۆژی جەژن دا پێش بانگی بەیانی، روو لە مزگەوتەکان دەکەن و بە تەکبیر کردن، پێشوازی لە جەژنی قوربان دەکەن.
جەژنی قوربان، جەژنێکی موسڵمانانە و بە ساڵنامەی کۆچی، هەموو ساڵێک، 10ـی مانگی زولحەجە، جەژنی قوربانە.
ئەوەی لەم وێنانە دەردەکەوێت، یەکێکە لە مزگەوتەکانی شاری هەولێرە و هاونیشتمانییان وەک نەریتێکی کوردەواری، ریز دەبەستن و یەک بە یەک تەوقە لەگەڵ یەکدی دەکەن و پیرۆزبایی جەژن لە یەکدی دەکەن.
ساڵانە چەند رۆژێک بەر لە هاتنی جەژن، موسڵمانانی هەرێمی کوردستان دەست بە ئامادەکاری دەکەن، بەڵام ئەم ساڵ، بەهۆی بێ مووچەیی، جیاواز لە ساڵانی دیکە، هاونیشتمانییان ئامادەکاری زۆریان نەکرد.