رووداو ـ حەویجە
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركووك رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە 6/9/2014 چەند ناوچەیەكی سنووری شارۆچكەی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراقییەوە بە چڕی بۆردوومان كراوە و لەئاكامدا ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركووك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ئاكامی بۆردوومانكردنی ناوچەكانی، زاب و عەباسی سنووری شارۆچكەی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراقی 27 كەس كورژران و برینداربوون لەگەڵ وێرانبوونی 4 خانووی هاونیشتمانیان".
دوای كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكەی حەویجەو شارەدێی ریاز، عەباسی و زاب و گووندی بەشیر لەلایەن چەكدارانی سەربە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و تێكچوونی باری ئەمنی ئەو ناوچانە تاوەكو ئێستا نزیكەی 3 هەزار كەس لە گووندی بەشیر ئاوارەبوونەو روویان لە ناوچە ئارامەكانی دیكەی عێراق و باشووری كوردستان كردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ