گالەری

06-11-2018
13 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ سێشەممە 6-11-2018، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، جەلال پەرێشان، پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرەوە بە پاسکیل چووە پەرلەمانی کوردستان و بەمەش لە پەرلەمانتارەکانی دیکەی هاوڕێی جیاواز دەرکەوت. 


سەبارەت بەوەی بۆچی دەیەوێت بە پاسکیل بچێتە پەرلەمانی کوردستان، جەلال پەرێشان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەیامی من روونە و دەبێت خەڵکی کوردستان بزانێت بۆچی من پاسکیل دەچمە پەرلەمانی کوردستان، دڵنیاشم هەر کەسە و شیکردنەوەی جیاوازی خۆی بۆ شێوازی چوونم بۆ پەرلەمان دەبێت، بەڵام من هیچ ناڵێم دەبێت خەڵکی بزانن پەیامی من روون و ئاشکرایە".

جەلال پەرێشان پەیامی بۆ خەڵك هەیە و دەڵێت: "پەیامی من بۆ خەڵکی هەژار و ستەم دیدە تەنها ئەوەیە، کە ئێمە گرنگە ببینە پردێکی راستەوخۆی هاووڵاتیان و دەسەڵات لە پەرلەمانی کوردستان".

جەلال پەرێشان لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەربژێری پارتیی دیموکراتی کوردستان بوو، توانی 30 هەزار و 444 دەنگ بەدەستبهێنێت. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن