ژینگەی هەولێر: نزیکەی 40 پاڵاوگە داخران

06-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو  دیجتاڵ 

لە سنووری ناحیەی گوێڕ لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 40 پاڵاوگە داخران. بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێت، خاوەنی بەشێک لە پاڵاوگەکان دەستگیرکراون.
 
رۆژی هەینی 06-12-2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نزیکەی 40 پاڵاوگە لە سنووری گوێڕ داخران، هەندێکیان خاوەن یان بریکارەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران".
 
دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ژمارەیەک پاڵاوگە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون داخران".
 
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێت، "ئەو پاڵاوگانە زیانێکی زۆریان هەیە بۆ ژینگە، هەوا، خاک و ئاوی ژێر زەوی، بۆیە بڕیاری داخستنیان دراوە".
 
داخستنی پاڵاوگەکان لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئاسایش، پۆلیس و نوێنەری دەستەی ژینگە و ناحیەی گوێڕ بووە و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری پارێزگای هەولێر، 138 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر هەن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوەکەی پێنجشەممەدا ئاماژەی بەوە کرد: "ئەو پاڵاوگانەی داخراون بە دانانی پاڵاوگەی دووەم لە نێو پاڵاوگەکانی خۆیان، جۆرە گازوایلێکی کوالێتی نزم بەرهەمدەهێنن و لەکاتی بەرهەمهێنانیدا جۆرە گازێکی ژەهراوی دەخاتە ژینگەوە کە زۆر زیانبەخشە".
 
سەرەتای نیسانی ئەمساڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پاڵاوگەی نایاساییەکان دادەخەن، بەڵام 12ـی هەمان مانگ رایگەیاند، "پاڵاوگەکان سەرچاوەی ژیانی بەشێکی خەڵکن، بەڵام نابێت بەشێک بن لە تێکدانی ژینگەی شار. بڕیاری داخستنی پاڵاوگەکان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام کار دەکرێت لە دەرەوەی شارەکان زەوییان بۆ دابین بکرێت".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خاشاک لە شەقامێکی هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو

لە گەڕەکی رۆشنبیریی هەولێر کێشەی کۆکردنەوەی زبڵ هەیە و شارەوانی دەڵێت، ئەمڕۆ چارەسەر دەکرێت

دوو هاونیشتمانیی گەڕەکی رۆشنبیری لە شاری هەولێر دەڵێن، چەند رۆژێکە زبڵ کۆنەکراوەتەوە و هۆکارەکەی نازانن. بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر دەڵێ، هەر ئەمڕۆ تیم بۆ ئەو کۆڵانانە دەنێرن کە کێشەیان هەیە