قه‌ڵای کۆیه، كە به 'قشڵه‌ی کۆیه' و 'سه‌را' ناسراوه، یه‌کێکه له شوێنەوارە مێژووییه‌کانی شاری کۆیه‌ی سەر بە پارێزگای هەولێر، که له سه‌رده‌می ئاشورییەوە تاوەکو عوسمانییه‌کان به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌کارهاتووه. قەڵاکە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان. دواتر میر محەممەد پاشای رەواندز لەسەر شوێنەواری قەڵای ئاشوورییەکان، قەڵایەکی دروستکرد.
له‌گه‌ڵ داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانەوە، قه‌ڵای کۆیه كرایە بنكەیەكی سەربازی و لەوكاتەوە نازناوی قشڵەی وەرگرتووە، بەو پێیەی قشڵه وشه‌یه‌کی تورکییه و به واتای بنکه‌ی سه‌ربازی دێت.
لە سەردەمی والی عوسمانی (مەدحەت پاشا) ساڵی (1869 - 1872) کە فەرمانڕەوای بەغدا بووە. قشڵەی کۆیە بە مەبەستی سەربازی بەکارهێندرا.
هەڵكەوتەی شوێنی قەڵای كۆیە بەرزه، رووبەری قه‌ڵاکه 7000 مەترە، بە قسڵ و بەرد دروستکراوە، 23 ژووری هەیە، لەناوەڕاستیدا گۆڕەپانێکی گەورە هەیە کە لەسەردەمانی پێشوو بۆ مەشقی سەربازی بەکاردەهات، پانی دیوارەکانی قەڵای كۆیە 120 سانتیمەترە.
قه‌ڵای كۆیە 750 تاقی هه‌یه، کە پێی دەڵێن کونە مەتەرێز، لە ناوەڕاستی بەشی رۆژهەڵاتی قەڵاكە دوو پلیكانە هەن، كە لەرێگەیانەوە سەردەكەویت بۆ نهۆمی دووەم، لەو نهۆمە پێنج ژوور و سێ هەیوان هەن، هه‌روه‌ها هۆڵێکی گەورەی تێدایه کە درێژییەکەی 90 مەترە و پانییەکەی شەش مەترە، كە لەسەردەمی عوسمانییەكاندا بۆ نووستن بەكارهاتووە.
قشڵەکە بەمدواییە نۆژەنکرایەوە، قاوەخانەیەکی کولتووریشی تێدا کرایەوە، لەگەڵ مۆزەخانەی رەهبەری سەید برایم، بەڵام ئێستا داخراون. لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی قشڵەکە پەیکەرێکی هونەرمەند تایەر تۆفیق دانراوە، لەگەڵ مۆنۆمێنتێکی شەهیدان.