لە ناوەندی شاری ئەردەخانی باکووری کوردستان یەک مەتر بەفر باریوە

07-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ناوەندی شاری ئەردەخانی باکووری کوردستان، یەک مەتر بەفر باریوە. لە پارێزگای ئەردەخان، ماوەی دوو رۆژە بەردەوام بەفر دەبارێت و سەرمایەکی زۆر هەیە.
 
لە ناوەندی  شارەکەدا ئەستووریی بەفر گەیشتووەتە 96 سانتیمەتر و ئۆتۆمبێلەکان لە ژێر بەفردا ماونەتەوە. 
 
هاتووچۆ لە شارەکە وەستاوە و هاونیشتمانیان بە سەختی بە شەقامەکاندا دەڕۆن. بەشێک له هاونیشتمانیانیش لە شەقامەکان خلیسکێنەی سەر بەفر دەکەن.

 

 

 

 
تیمەکانی شارەوانی و تیمەکانی کارگێڕیی تایبەتی شار؛ هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی ئەردەخان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری شەقام و کردنەوەی رێگەوبانەکان. 
 
لە لایەکی دیکەوە، لە گوندی کنزی لە ئەردەخان بەهۆی بارینی بەفر دوو تەویلە داڕمان و بەو هۆیەوە سێ مانگا مرداربوونەوە. هەر ئەمڕۆ بەهۆی بارینی ئەو بەفرە زۆرە لە ناوەندی شار و سەرجەم شارۆچكە و ناوچەکانی پارێزگای ئەردەخان، قوتابخانەکان داخران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.