وشیار کاکل
ژیانی ژن و منداڵانی داعش لە کەمپی رۆژ، زیاتر لە دوو هەزار کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدا دەژی و داوای گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان دەکەن.
دانیشتووانی کەمپەکە، ژنانی ماڵدیف، رووسی، ئەندەنووسیا، توونس، بۆسنە و ئازەربایجان و چەندین وڵاتی دیکەی تێدان؛ بە نزیکەی لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون.
کەمپەکە دەکەوێتەپارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، دوو هەزار و 201 ژن و منداڵ دەژین، منداڵان سێ بەشی ژمارەکە پێکدەهێنن.
دوای ئەوەی کەمپی هۆڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتی سوپای عەرەبیی سووریا، ئێستا رۆژ تاکە کەمپی ژن و منداڵانی داعشە لە رۆژئاوای کوردستان کە شەڕڤانان دەیپارێزن.