شەش جار هێرش کرایە سەر سلێمانی؛ ئاگر و دووکەڵ لەنێو شار بەرزبووەوە

08-03-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
نێو شاری سلێمانی بەئامانج گیرایەوە و ئاگر و دووکەڵ بەرزبووەوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوو جار فەرماندەیی، جارێک نزیک هۆتێل تایتانیک و جارێکیش فڕۆکەخانەی سلێمانی بەئامانج گیراون.
 
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، ئەمشەو 6 جار هێرش کراوەتە سەر سلێمانی، دوو جاریان بۆسەر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێز بووە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
 
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هەر ئەمشەو درۆنێک فەرماندەیی لە سلێمانی کردووەتە ئامانج، بەڵام خراوەتە خوارەوە و زیانی گیانیی نەبووە.
 
وەکو پێشەوا بەختیار دەڵێت، دوای ماوەیەکی کەم لە درۆنی یەکەم، درۆنی دووەم فەرماندەیی کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەویش خراوەتە خوارەوە.
 
 
هێرشەکەی دیکەش بۆ نزیک هۆتێل تایتانیک بووە، کە هاوکات هۆتێلەکە شوێنی پێدانی ڤیزای تورکیای تێدایە، هەروەها بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیش نزیکی شوێنی هێرشەکەیە.
 
 

ـ

 
درۆنیکیش لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی سووڕاوەتەوە، بەڵام لە گەڕەکی راپەڕین، کە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانییە، کەوتووەتە خوارەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە