رووداو- سلێمانی
بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى مرۆڤايه‌تيدا له گوندى بێستان سوور كشتوكاڵ كراوە، ئێستا دانيشتووانه‌كه‌ى ده‌ڵێن ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌يخۆين ته‌نیا له %5ى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى خۆمانه.
نه‌وشيروان ئه‌بوبه‌كر، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نى گوندى بێستان سوور بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "له‌م ساڵانه‌ى دوايیدا به‌هۆى كه‌مى خزمه‌تگوزارى و هاوكارى نەكردنى جوتياران و زەحمەت بوونی ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبوومه‌كان، كشتوكاڵكردن كه‌میكردووه، به‌داخه‌وه‌ى ئێستا به‌روبوومه‌كانى خۆمان هه‌مووى له وڵاتانه‌وه دێت".
له دواى 4 ساڵ له پشكنينى تيمى شوێنه‌وارى زانكۆى ريدينگى بەریتانى بۆيان ده‌ركه‌وت بێستان سوور كۆنترين گوندى مێژووە و يه‌كه‌مجار كشتوكاڵ لێره كراوه.
ئێستا ژماره‌ى دانيشتووانى گونده‌كه 750 کەسە له %80 بۆ %90يان خه‌ريكى كارى كشتوكاڵين، به‌ڵام نزیکەی %97-ى 6 هه‌زار دۆنم زه‌ويه كشتوكاڵيه‌كانیان كراوەتە گه‌نم، له‌به‌رئه‌وه‌ى كڕيارى هه‌يه.
عه‌تا عه‌بدولكه‌ريم، یەکێک لە جوتيارەکانی گوندی بێستان سوور بە رووداوی راگەیاند: "كشتوكاڵ زۆرى تێده‌چێت، به‌رهه‌مه كشتوكاڵیيه‌كان ئه‌وه‌ى كه رۆژانه به‌كاريده‌هێنين له بازاڕ ده‌يكڕين، زه‌ويیه‌كانى خۆمان زياتر ده‌كه‌ين به گه‌نم، جاران ئه‌م چه‌مه‌ى خۆمان ده‌كرد به مه‌رزه و ته‌ماته و ئه‌م شتانه، ئێستا زۆرى تێده‌چێت و كه ده‌يبه‌يته بازاڕ زه‌ره‌ر ده‌كه‌يت".
بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوودا له باشوورى كوردستان كشتوكاڵ كراوە، هه‌رچه‌نده ئێستا قه‌يرانى دارايه و مووچه كه‌مه و هاونيشتمانيان زياتر سه‌رقاڵى كشتوكاڵكردنن، به‌ڵام زیاتر لە 50%-ى به‌رهه‌مه‌كانى بازاڕ له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلاندانان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "%51ى پێداويستى خۆمان بۆ سەوزە دابين ده‌كرێت و %49ى له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ين، ميوه به ڕێژه‌ى له %20 بۆ له %25ى لاى خۆمان دابين ده‌كرێت، ئه‌وى ديكه‌ى له ده‌ره‌وه دابين ده‌كه‌ين، قه‌يرانە دارايی، شه‌ڕه‌ى داعش و ئه‌و قه‌يرانه سياسيه‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هەیە، وایانکردووە پلانه‌كانمان به سستى به‌ڕێوه بڕۆن".
گوندى بێستان سوور ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و 25كم له‌و پارێزگايه دووره و له‌ڕووى ئيداريه‌وه سه‌ر به ناحيه‌ى عه‌ربه‌تە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ