کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بە چەند گۆڕانکارییەک کۆتاییهات

09-04-2017
فواد حەقیقی
دەفتەری سیاسی بۆ ئەو رێکخراوە دانرا
دەفتەری سیاسی بۆ ئەو رێکخراوە دانرا
نیشانەکردن سازمانی خەبات
A+ A-

رووداو- هەولێر

کۆنگرەی سازمانی خەبات سێ رۆژی خایاند. پێش کۆنگرە چاوەڕانیان دەکرد زۆر شت بگۆڕدرێ.

لە کۆنگرەی ئەمجارەدا چەند گۆڕانکارییەک کرا لەوانە، دانانی دەفتەری سیاسی کە بۆ ئەو رێکخراوە نوێیە ، سکرتێری گشتی کە لای ئەوان بەڕێوەبەری گشتی پێ دەگوترێت کۆنگرە هەڵی دەبژێرێت کە پێشتر کۆمیتەی ناوەندی هەڵیدەبژارد، یا زیاتربوونی رێژەی ژنان لە رێبەرایەتی سازماندا. گۆڕانی ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی رێبەریی و ئەرکدارکردنی رێبەریی بۆ چالاکتر کردنەوەی رێکخستنەکان و پێشمەرگە.

سازمانی خەبات ساڵی 1980 وەک رێکخراوێکی ئیسلامی - نەتەوەیی دامەزرا. دواتر وازی لە ئیسلامیبوونەکەی هێنا. لەم کۆنگرەیەشدا هەنگاوێکی دیکە لێی دوورکەوتەوە. سەرچاوەی یاسادانان بۆ ئەمان کە پێشتر تەنیا دینی ئیسلام بوو، ئێستا بووەتە هەموو ئایینەکان. 

کۆنگرەی داهاتووی سازمانی خەبات سێ ساڵی دیکە دەبێت. ئەوان دەڵێن: کۆنگرەی 6 تا ئەو کات رۆحێکی دیکە بە بەر سازماندا دەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە