رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدبوونی وەیسی ئاخر سەعید شێروانی، یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشەکەی سنووری سۆران، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
سەعید ئاخر سەعید شێروانی، یەکێک لە بریندارانی هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی 24ـی ئاداری سنووری سۆران، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و شەهید بوو.
نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی 24ـی ئادار بە مووشەک بارەگاکەی پێشمەرگە بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە ئەوکات 6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30ـی دیکە بریندار بوون.
چەند زانیارییەک لەبارەی ئەو پێشمەرگە بریندارەی گیانی لەدەستدا:
- ناوی وەیسی ئاخر سەردەری شێروانی-یە
- تەمەنی 24 ساڵە
- ساڵی 2022 بۆ 2023 بووەتە پێشمەرگە
- لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر سپیلک بریندار بوو
- ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2026 شەهید بوو
- خێزاندارە و دوو کوڕی هەیە
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان (وه‌يسى ئاخر سه‌عيد شێروانی) يه‌كێك له بريندارانى هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى ڕۆژى 24ى ئادارى ڕابردوو له سپيلكى سه‌ر به ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، له ئه‌نجامى سه‌ختيى برينه‌كه‌ی، گيانى له‌ده‌ست دا و شه‌هيد بوو.
سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيد به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/4/7
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ