سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: لەسەر داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، لەسەر ئەوەی هەر بڕە پارەیەک وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار دیاری بکرێت، 50%ـی رەوانەی بەغدا بکرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 07ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"دوو رۆژی رابردوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوون و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کراوە کە نیوەی داهاتی نانەوتیی ئەم مانگە بۆ بەغدا بنێرن".
 
سەرچاوەکەی رووداو گوتی، ئێستا چاوەڕێی تەواوبوونی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار دەکرێت؛ دوای ئەوەی دەرکەوت داهاتی نانەوتی چەندە، نیوەی داهاتەکە، واتە 50%ـی دەدەنە بەغدا.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو و ئەم هەفتەیە رێکارەکان تەواو نابن.
 
بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو مەرجانەی هەیە: لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی. بەڵام مانگی ئادار لەبەر جەنگ و داخستنی تەنگەی هورمز و کەمی هەناردەی نەوت، هەڵاوێرد کراوە.
 
رۆژی 09-03-2026، لیستی مووچەی مانگی شوبات راگەیێندرا و لە رۆژانی 10، 11 و 12ی مانگی ئادار، پارەکە خرایە سەر هەژماری مووچەخۆران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مەسرور بارزانی: ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێ بە سزای خۆی دەگات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەندین جارە بەبێ هۆ و بەبێ پاساو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، "بەڵام بەدڵنیاییەوە، ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێ، دوور یان نزیک بە سزای خۆی دەگات".