وەزیری پێشمەرگە: بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاونیشتمانیی هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل، هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە.
 
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 7ی نیسانی 2026 "بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو "هێرشە تیرۆریستییەی" بەرەبەیانی ئەمڕۆی کرد کە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر و دەڵێت، "بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بەناوی (مووسا ئەنوەر رەسووڵ) و هاوژینەکەی."
 
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل، بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە."
 
شۆڕش ئیسماعیل دووپاتی دەکاتەوە، "گیانی هاووڵاتییان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لەئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، درۆنێک لە گوندی "زەرگەزەوی" لە ناوچەی زرارەتی کەوتووەتە خوارەوە. بە گوتەی پارێزگار، درۆنەکە راستەوخۆ بەر ماڵێکی سڤیل کەوتووە و لە ئەنجامدا هاونیشتمانییەک بە ناوی (مووسا زراری) لەگەڵ هاوژینەکەی شەهید بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی جەیشولغەزەب

جەیشول غەزەب، گرووپێکی 41 رۆژە، هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستانی کردووە

گرووپێکی چەکداری تەمەن 41 رۆژە، بەرپرسیارێتی لە هێرشێک بۆسەر هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ، کە بەشێکە لەو گرووپەی بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) ناودەبرێ و لە ئێرانەوە نزیکە. زۆربەی هێرشەکانی ئەو گرووپە بە ئاراستەی کوێت و بەحرێن بوون