‏65 هەزار دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم ژێرئاو كەوتووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێ، لە سنووری هەردوو ‏پارێزگای سلێمانی ‌و هەڵەبجە نزیكەی 65 هەزار دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم ‏ژێرئاو كەوتووە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو زەویانە لە نزیك دەریاچە و رووبەرە ئاوییەکانە ‌و پێشتر ‏خاوەنەكانیان قەرەبوو كراونەتەوە."‏
 
پشتیوان حەمەعەلی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان ‌و پەسندكردنی تۆو لە ‏بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2026  بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ‏ساڵانە ژمارەیەکی زۆر جووتیار بە ئومێدی ئەوەی بەرهەمێكی باشیان هەبێت، نزیك لە دەریاچە و رووبەرە ئاوییەکانی دیکە گەنم دەچێنن.
 
ئەو بەرپرسە گوتی، هەندێ ساڵ كە ‏باران كەم دەبێت، ئەو جووتیارانە بەرهەمی باشیان دەبێت و ئەو ساڵانەش كە باران زۆر ‏دەبێت، گەنمەكەیان ژێرئاو دەكەوێت.
 
پشتیوان حەمەعەلی گوتی، "ئەم ساڵ كە باران زۆر باریوە، لە سنوورەكانی پشدەر، دووكان، شارەزوور، هەڵەبجە‌ و ‏دەربەندیخان نزیكەی 65 هەزار دۆنم زەوی چێنراو بەگەنم ژیرئاو كەوتووە. بەشی زۆری ئەو رووبەرە لە سنووری دەروازەی ‏راپەڕینە."
 
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان ‌و پەسندكردنی تۆو لە بەڕێوەبەرایەتی ‏كشتوكاڵی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر هەموو ئەو كەسانەی ‏زەویان نزیك دەریاچەكان هەبووە قەرەبوو كراونەتەوە، بەڵام ساڵانە ‏هەر دەیچێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی جەیشولغەزەب

جەیشول غەزەب، گرووپێکی 41 رۆژە، هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستانی کردووە

گرووپێکی چەکداری تەمەن 41 رۆژە، بەرپرسیارێتی لە هێرشێک بۆسەر هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ، کە بەشێکە لەو گرووپەی بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) ناودەبرێ و لە ئێرانەوە نزیکە. زۆربەی هێرشەکانی ئەو گرووپە بە ئاراستەی کوێت و بەحرێن بوون